خزمەت گوزاری



گشت خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی ددان بە بەرزترین کوالیتی و بە بەکارهێنانی کەرەستەی ئەوروپی و بە سەرپەرشتی دکتۆر و ستافی شارەزای پزیشکی ئەنجام دەدرێت.

جوانکاری دەم و ددان

زانستی جوانکاری دەم و ددان بە گشتی هەر کارێکی پزیشکی دەگرێتەوە کە بۆ جوانکردن و چاککردنی روخساری دەم و ددان ئەنجام دەدرێت.

چاککردنی ددانی شکاو و گۆڕینی شێوە و قەبارە و چاککردن و نزیکردنەوەی ددانەکان بۆ بەخشینی روخسارێکی جوانتر، وە هەروەها گۆڕینی ڕەنگی ددان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەم و ددان لە خۆ دەگرێت.

 

چارەسەری ددانی نارێک

ڕووبەرێكى تایبەتمەندی زانستى ددانسازيە كە ئامانجی ئەوەیە ڕوخسار باشتربکات، كار و جێگيريى ددان و هاوسەنگيى بە گشتيى باشتر بکات. مەبەستى پزيشكى رێک کردنەوەی ددان ئەوەيە كە [مالۆككلوسيۆنس] ڕاست بكاتەوە کە بەهۆی تێکەڵی ددانەکان یان تێکچونی ناو دەم و پوک دروست بووە.

تێکچونی ددانەکان کاریگەری لەسەر روخسار بە گشتی و شێوازی پێکەنین و زەردەخەنە و تەنانەت جوینی خواردنیش دروست دەکات.

لە سەنتەری پزیشکی B&R چەندین جۆر چارەسی زانستیانە و گونجاو بۆ ئەم جۆرە نارێکیە ئەنجام دەدرێت.