دەربارەی ئێمە



پێشکەوتوترین سەنتەری پزیشکی پسپۆری تایبەت بە تەندروستی ددان و خزمەتگوزاریەکانی جوانکاری دەم و ددان ئەنجامدانی نەشتەرگەری و رێک کردنەوەی ددان .

هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و تەکنیکی پێشکەوتوو لە بواری پزیشکی ددان خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش کردووە.

بەکارهێنانی کەرەستەی پزیشکی ئەوروپی و کوالیتی بەرز بە یەکیک لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی سەنتەر هەژمار دەکرێت، هەمیشە تێروانین و کارمان بە ئاراستەی باشتر کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بواری پزیشکی ددان بووە.

چارەسەرکردنی قورسترین حاڵەتەکان و توانای مامەڵە کردن لەگەڵ نوێترین پێشهاتە پزیشکیەکان و بەکارهێنانی لە خزمەت بەرەوپیشچونی بواری پزیشکی ددان بووە.

لە ئێستا سەنتەری پزیشکی ددانی B&R بە یەکێک لە گەورەترین و پێشکەوتوترین سەنتەرەکانی پزیشکی ددان هەژمار دەکرێت لە عێراق و ناوچەکە، چەندین دکتۆر و کادرو پسپۆر لە بوارە جیاوازەکانی پزیشکی ددان کاری تیا دەکەن و لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ دەستەبەرکردنی نوێترین چارەسەرە پزیشکیەکان.