رێگاکانی ددان سپی کردنەوە



ڕێگەی زۆر هەیە بۆ سپیکردنی ددانەکانت. هەر لە هەویری ددانی سپیکارەوەوە و بەرهەمەکانی تر کە ڕەنگ و پەلە لەسەر ددان لادەبەن و تێچوونی کەمیان تێدەچێت، بۆ تەکنیکی سپیکارەوەی چالاک بە لایت کە پزیشکی ددان لە کلینک دەیکات و زۆری تێدەچێت و ئەنجامی چاوەڕوان-نەکراوی لێدەردەچێت

 

هەموو تەکنیکەکانی سپیکردنەوە بە دوو ڕێگە کاردەکەن

یەکەم

ڕێگەی بلیچینگ: ڕەنگی سروشتی ددانەکانت دەگۆڕێت، کە نزیکەی ٧ جۆر ڕەنگی سپی ددان هەیە. هەردوو جۆری سپیکردنی ددان کە لە کلینک و لە ماڵەوە دەکریت بەهۆی قاڵبی ئامادەکراوەوە دەکرێت بەندن بە بلیچینگەوە. بلیچەکان پێكهاتەی چالاکیان تێدایە وەک هایرۆجین پێرۆکساید و کارباماید پێرۆکساید بە خەستی جیاواز لەنێوان ١٠-٢٢%، یارمەتی لابردنی پەڵەی ڕووکاریی و پەڵەی قوڵ دەدات. تێجوونی ئەم دوو جۆر سپیکردنەوەیە زۆر جیاوازە

ئەو جۆری سپیکردنەوەیەی کە بەهۆی لایت یان ڕۆشناییەوە لە کلینیک دەکرێت، پاش ساڵێک لە خواردن و خواردنەوەی پەڵە دروستکاری وەک چا و قاوە دووبارە ڕەنگی دەگۆڕێتەوە بۆ جاری جارانی. ئەوەی تریان کە لە ماڵەوە دەکرێت، پزیشکی ددانەکە لەسەر قاڵبی ددانی کەسەکە جۆرە کەڤەرێک یان قاڵبێک دروست دەکات. دەرمانەکە دەکرێتە ناو قاڵبەکە و لەدەم دەکرێت بۆ ماوەیەک بەپێی خەستی دەرمانەکە. هەندێ جۆری بەرهەمی تر هەن کە هەمان پێکهاتەی چالاکیان تێدایە وەک هەویری ددان و قاڵبی ئامادەکراو کە بە گەرمیی خۆت قاڵبەکە دروست دەکەیت و دەرمانەکەی تێدەکەیت، یان بە جۆری بتری وەک شریت کە هەمان جۆر پێکهاتەی بلیچینگیان تێدایە

 

دووەم

ڕێگەی بەبێ-بلیچینگ: بەهۆی چالاکی فیزیاوی و کیمیاویەوە کاردەکەن بۆ لابردنی پەڵە لەسەر ددانەکان. هەموو هەویری ددانەکان ڕووشێنەرێکی نەرمیان تێدایە بۆ لابردنی پەڵەی ددان. هەر وەها پزیشکی ددان لەکاتی پاککردنەوەی ددان هەڵدەستێت بە لابردنی کلس و ڕەنگ و لەلە لەسەر ددانەکان بەهۆی پۆڵیشکردنی ددانەکان. هەر کەسێک بەجۆرێک سوود وەردەگرێت لە ڕێگە جیاوازەکانی سپیکردنی ددان. هەندی بەباشی سوود وەردەگرن لە هەویری سپیکردنی ددان، هەندێکی تر هێندە ڕەنگی ددانیان تۆخە هیچ جۆرە سپیکردنەوەیەک سوودی نابێت دەبێت بە کەڤەری، داپۆشەری پۆرسەلین و ڤەنیر و پڕکراوەی سپی ددانەکانیان داپۆشرێێت بۆ ئەوەی ددانەکانیان سپی دەرکەون

سەرچاوە: ماڵپەڕی پەروەردەیی پزیشکی ددان