بۆچی نابێت ددانی منداڵه‌كه‌ت فڕێ بده‌یت؟ ڕه‌نگه‌ ژیانی ڕزگار بكات!



توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ددانی شیری منداڵ ده‌یان خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێویستی تێدایه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ منداڵه‌كه‌ له‌ كاتێكدا له‌ گه‌وره‌یدا ددانه‌كانمان ته‌نها یه‌ك خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی تێدایه‌.


تویژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كاتێك منداڵ ددانی ده‌كه‌وێت گه‌ر هه‌ڵبگیرێت و بپارێزرێت دواتر كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ زۆر نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره‌ و ئازاری گورچیله‌و په‌نكریاس و دڵ و چه‌ندین كۆئه‌ندامی دیكه‌ی جه‌سته‌ی خوودی منداڵه‌كه‌ به‌كار بهێندرێته‌وه‌,  به‌جۆرێك كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ ددانه‌كه‌دایه‌ له‌ هیچ ده‌رمانێكی دیكه‌دا ده‌ستناكه‌وێت و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ڕزگاركردنی ژیانی له‌ گه‌وره‌بونیدا.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ددانه‌كه‌ به‌ پێی رێنمای دیاریكراوی پزیشكی ددان و له‌ مادده‌ی تایبه‌تدا هه‌ڵبگیرێت.

لە سەنتەری پزیشکی ددانی B&R پزیشکی پسپۆڕ و جێگای تایبەتمەندی چارەسەرکردنی کیشە تەندروستیەکانی ددان بۆ منداڵ ئامادەکراوە بۆ زیاتر ئارامگرتنیان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی کەشێکی تایبەت بە جیهانی منداڵ و دورخستنەوەیان لە ئازار و هەستکردن بە پێویستییە تایبەتیەکانیان.

 

 وێنەکانی بەشی تایبەتمەندی تەندروستی ددانی منداڵ لە سەنتەری پزیشکی ددانی B&R